Jeremiah 32:6-9
6ئینجا یەرمیا گوتی: «فەرمایشتی یەزدانم بۆ هات: 7حەنەمێلی کوڕی شەلومی مامت دێتە لات و پێت دەڵێت:”ئەو کێڵگەیەی لە عەناتۆت هەمە بۆ خۆتی بکڕە، چونکە ماف و ئەرکی تۆیە بیکڕیتەوە ▼▼لە سەردەمی پەیمانی کۆن کەسێک کە پارچە زەوییەکی دەفرۆشت، ئەوا نزیکترین کەسی بنەماڵە و تیرەکەی خۆی مافی لە پێشینەیی هەبوو بۆ کڕینی، بڕوانە لێڤییەکان 25:25 و ڕائووس 4:3،4.
.“ 8«جا بەپێی فەرمایشتی یەزدان حەنەمێلی کوڕی مامم هاتە لام بۆ حەوشەی پاسەوانەکان و پێی گوتم:”کێڵگەکەم بکڕە، ئەوەی لە عەناتۆتە لە خاکی بنیامین، چونکە مافی کڕینەوە و خاوەنداریێتیت هەیە، بۆ خۆت بیکڕە.“
«جا زانیم ئەوە فەرمایشتی یەزدانە. 9منیش کێڵگەکەم لە حەنەمێلی کوڕی مامم کڕی، ئەوەی لە عەناتۆتە، زیوەکەشم بۆی کێشا، حەڤدە شاقل زیو.
Copyright information for
CkbKSS